عێراق لەسەر بۆردومانکردنی کەمپی مەخمور هاتە دەنگ



شانەی راگەیاندنی ئاسایشی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند" فڕۆكەیەكی سوپای توركیا ئاسمانی عێراقی بەزاندووە و خێوەتگەیەكی پەنابەرانی بۆردوومان كردووەو، 
لە ئەنجامی ئەم بۆردوومانەدا دوو ئافرەتی ئاوارەی كەمپەكەی نزیك مەخموور گیانیان لەدەست".


شانەی راگەیاندن لە زاری فەرماندەی بەرگری ئاسمانیی عێراقی گواستووەتەوە كە فڕۆكە سەربازییە توركییەكە بە ئاسمانی سندی، سوارە، توكا، ئەلقوش و باكووری مەخمووردا بە بەرزایی شەش كیلۆمەتر و خێرایی 200 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا فڕیوە.


لەو راگەیاندنی ئەو شانەیەدا هاتووە " فڕۆكە توركییەكە خێوەتگەیەكی نزیك مەخمووری كردووەتە ئامانج".
 


PM:07:56:15/04/2020