تەندروستی هەڵەبجە چاکبوونەوەی تووشبوویەكی تری كۆرۆنای لە شارەکە ڕاگەیاند.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند" توشبووەکە کوڕێکی ههشت ساڵانە دوای چاکبوونەوەی نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و رەوانە ماڵەوە کراوەتەوە".
ڕاشیگەیاندووە" تا ئێستا نۆ توشبوو لە هەڵەبجە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و خوازیارن ئەوانی دیکەش بە زووترینکات چاک ببنەوە".