ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ئێران نزیکەی ١٦٠٠ کەس تووشووی کۆرۆنا بوون و ٩٢ تووشبووش گیانیان لەدەستدا.
کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ ١٦٠٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە لە وڵاتەکە تۆمارکراوە و ٩٢ کەسیش بەهۆی نەخۆشێکەوە گیانیان لەدەستداوە".
ڕاشیگەیاند" ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٧٧ هەزار و ٩٩٥ کەس، هاوکات تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٨٦٩ کەس".