ئەنجامی ٩٠٠ پشكنینی كۆرۆنا لەچەمچەماڵ دەرچوو

تەندروستی چەمچەماڵ ئەنجامی پشکنینی نووسەد کەسی ڕاگەیاند کە سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوون.

 

دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند" لەکۆی ئەو ٩٠٠ کەسەی هەفتەی رابردوو لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا وەک دژە کۆرۆنا لەلایەن تیمەکانی  وەڵامدانەوەی خێرای بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی و مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی ناو قەزای چەمچەماڵ لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی شارەکە وەرگیرا".

 

ڕاشیگەیاند" خۆشبەختانە دەرکەوت، کە ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان نیگەتیف بوون و هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیفی تێدا نەبوو".



PM:03:12:16/04/2020