پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهان، ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت. له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانه‌وه ده‌چێته پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس-دا.
له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی به‌كاربه‌رانی كه‌لوپه‌ل له‌ماڵه‌وه یاخود كڕیاره‌كان له‌ماڵه‌وه، زیاتر پشت به كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆرن-ی (جێفری بریستۆن بیزۆس) ده‌به‌ستن بۆ ده‌ستكه‌وتنی كه‌لوپه‌له‌كانی رۆژانه‌یان.
پێگه‌ی فۆرچن-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه پشكی فرۆشتنه‌كانی كۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن تا رۆژی 15ی نیسان 5.3% له‌سه‌ر ئاستی پێوانه‌ی زیادیكردووه و زیاتریش ئه‌كات ئه‌گه‌ر په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس به‌رده‌وام بێت. به‌مه‌ش سه‌روه‌تی جێف بیزۆس گه‌یشته 138 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
به‌م هه‌نگاوه جێف بیزۆس، سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكی و خاوه‌نی كۆمپانیای میدیایی، بووه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان و پله‌ی یه‌كه‌می له بێل گێتس –ی به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت-ی هاوونیشتمانی خۆی سه‌نده‌وه و كردی به دووه‌م.
په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس گۆژمی ئابوری جیهانی وه‌ستاندووه و وایكردووه نزیكه‌ی 17 ملیۆن ئه‌مریكی بێكاربن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ندین سه‌رمایه‌داریشی هه‌ڵكشاندووه.
به‌پێی پێگه‌ی فۆرچن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیزۆس و ژماریه‌ك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ته‌كنۆلۆژیا هاوكاری بانكه‌كان ده‌كه‌ن له كه‌وتن بیانپارێزن. به‌ڵام 500 ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی دنیا 553 ملیار دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتووه.
وێرای زیانه‌كان، (مات مالی) گه‌وه‌ره شیكه‌ره‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ره‌كی بازاڕی میلله‌ر تاباك ده‌ڵێت: "پێویست ناكات ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نائارام و تووشی دڵه‌ڕاوكێ ببن، جیهان به‌و شێوه‌یه ناڕوات كه بیری لێده‌كرێته‌وه".
پێگه‌كه نووسیویه‌تی، كۆمپانیاكانی بیمه‌ی ته‌ندروستی و خۆراك و پێداویستییه‌كان بازدانی گه‌وره‌یان ناوه له‌سه‌روه‌ته‌كانیان، به‌ڵام زه‌ره‌رمه‌ندانی گه‌وه‌ره ئه‌و كۆمپانیایانه‌ن كه سه‌رقاڵن به كه‌رتی وزه و نه‌وته‌وه.
جێف بیزۆس له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه 24 ملیار دۆلار چۆته سه‌ر سه‌روه‌ته‌كه‌ی، به‌مه‌ش سه‌روه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته 138 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌شی 8 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار چۆته سه‌ر سه‌روه‌ته‌كه‌ی كه 4%ی ئپشكی ئه‌مه‌زۆنی هه‌یه و ئه‌ویش سه‌ره‌وه‌ته‌كه‌ی بوو به 43 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار. كه ئێستا ماكینزی بیزۆس خێزانی جێف بیزۆس بوو به 18 مین كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ند له جیهاندا.
- شانبه‌شانی بیزۆس و ژنه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌مریكییانه‌ی دیكه كه سه‌روه‌ته‌كه‌یان زیادی كردووه ئه‌مانه‌ن:
*خێزانی واڵمارت، كه خاوه‌نی كۆمپانیای واڵمارت-ن. كۆی سه‌روه‌ته‌كه‌یان به‌رێژه‌ی 5% له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس زیادیكرد و سه‌روه‌ته‌كه‌یان بوو به 169ملیار دۆلار كه پشكی ئه‌لێس والتۆن، جێم واڵتۆن و رۆب واڵتۆن-ی نه‌وه‌ی واڵمارتن و ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانن له جیهاندا.
*ئیلۆن ماسك به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای تێسلا سه‌روه‌ته‌كه‌ی 10 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار زیادیكردووه. جگه له بیزۆس، له‌هه‌موو كه‌س زیاتر سه‌روه‌ته‌كه‌ی زیادیكردووه.
*ئیریك س یوان به‌رێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای زووم ڤیدیۆ كۆمینیوكه‌یشن، سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس 4 ملیار و 700 ملیۆن زیادیكردووه.