سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئێواره‌ی رۆژی 14ی نیسان رایگه‌یاند، كه هاوكارییه ماددیه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌ڵده‌په‌سێرێت له ناوه‌ڕاستی په‌تاكه تا دڵنیایی وه‌رگرێت له گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیداره‌كه‌ی كه كێ كه‌بشی فیدایه له‌و فه‌وزایه‌ی رێكخراوه‌كه.
ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین هاوكاریكاریی مادی ده‌بلیو ئێچ ئۆ-یه، ساڵانه به 400 ملیۆن دۆلار هاوكاری ماددی رێكخراوه‌كه ده‌كات.
له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ی گاردیان له ژماره‌ی 15ی نیسان نوسیویه‌تی: "له رووی پراكتیكییه‌وه، كۆشكی سپی ناتوانێت هاوكاری ماددی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببرێت له‌سه‌ر خواستی كۆنگرێس، به‌ڵام ئیداره‌ی تره‌مپ رێگه‌یه‌ك ئه‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌و جۆره سزا ده‌ستورییه له مه‌سه‌له‌یه‌كی تردا، بۆ نمونه له‌چوارچێوه‌ی شكستهێنانی سه‌رفكردنی پاره‌كه یان جێبه‌جێكردنی سزاكان".
جاڤین یامی به‌رێوه‌به‌ری زانكۆی دیوك له به‌ریتانیا بۆ رۆژنامه هۆكاری كاریگه‌ری ئه‌و بریاره روونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "بریارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره و ده‌بێته زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی گشتی جیهان".
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه كاردانه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ كۆرۆنا نموونه‌یی نه‌بوو، به‌ڵام زۆر باش بوو كاتێك رووبه‌رووی ڤایرۆسی ئیبۆلا بۆوه له ساڵی 2014، كه ئه‌م مامه‌ڵه باشه‌شی له 2014 بۆ پشتگیری ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌رێته‌وه له رێكخراوه‌كه كه چه‌ندین دكتۆر و كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئه‌مریكا له ئه‌فریكا به ئیبۆلا له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا.
دۆناڵد تره‌مپ و لایه‌نگرانی ئه‌وه ده‌ده‌نه‌وه به‌رووی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه له 14ی كانوونی دووه‌می 2020 رایگه‌یاندووه كه ئه‌نجامی توێژینه‌وه یه‌كه‌مینه‌ییه‌كانی چین ده‌ركه‌وتووه كه نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤه‌وه ناگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ.
هه‌روه‌ها مایكل پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دوابه‌دوای هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، وتیشی: "پێویستمان به شه‌فافیه‌ته، پێویستمان به‌وه‌یه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، جه‌خت بكاته‌وه كه جیهان پێویستی به زانیارییه ورده‌كانی هه‌یه، له‌كاتی پێویست و گه‌یاندنی راستی درباره‌ی ته‌ندروستی جیهان" هه‌روه‌ك بۆ فۆكس نیوز وتی: "هیچی ئه‌مانه‌ی نه‌كرد".
هه‌فته‌ی پێشوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه داهاتی رێكخراوه‌كه ببڕن به‌هۆی خراپ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ترسی په‌تاكه له چین.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ركۆنه ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه به‌وه‌ی كه مه‌حسوبییه‌تیان كردووه بۆ چین. له‌گه‌ڵ تێبینی ژماره‌یه‌ك له كۆنه‌سه‌رڤاتیڤه‌كان به‌وه‌ی كه تیدۆرس ئه‌دناهۆم به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه به شانوباڵی چین هه‌ڵده‌دا له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه وێرای ئه‌وه‌ی راپۆرته بڵاوبووه‌كانی په‌كین ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان بێ‌نرخ نیشانده‌دات.
ریك سكۆت سیناتۆی له‌سه‌ر ویلایه‌تی فلۆریدا به رۆژنامه‌ی هێل-ی وتووه: "ئه‌ركی رێكخراوی ته‌نردوستی جیهانی گه‌یاندنی ته‌ندروستی جیهانییه به جیهان هه‌تا هه‌موو وڵاتێك وه‌ریگرێت باشترین بڕیار بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییه‌كانی".
سكۆت ئه‌وه‌شی وت كه مانگی پێشوو كۆنگرێس لێكۆلینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردووه.