بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: کۆرۆنا تێکەڵی کێشە سیاسیەکانتان مەکەن

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە سیاسیەکان و دەڵێت" ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکەڵی کێشە سیاسیەکانتان مەکەن".

 

لەو کاتەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە و لە کوردستانیش رێوشوێنە تەندروستیەکان گیراونەتەبەر و ، فیگەرەکانی بواری تەندروستی هەرێم لە میدیاکانەوە دەرکەوتوون، ئەوە یەکەمجارە د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە سیاسیەکانی کوردستانی بڵێت دەست لەکارباری تەندروستی وەرمەندەن و "ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکەڵی کێشە سیاسەتەکەنتان مەکەن".

 

بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ یەکەمجارە باس لە تێکەكردنی سیاسەت بەپرسێکی تەندروستی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، بەلآم جگە لەم دەستەواژەیە، هیچ زانیارییەکی تر بڵاوناکاتەوە کە کێ ڤایرۆسی کۆرۆنای تێکەڵی سیاسەت کردووە، ئایا بەرپرسانی سیاسی حیزبەکانن، یان بەرپرسێکە، لەکام بواری تەندوستیدا تێکەڵیان کردووە.

 

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و جیهان لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێگەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەشێوەیەکی بەرچاو بوونەتە هێزێکی گەورەی ئیداریی و میدیای و دەسەلآتی سیاسی و دەسەڵاتەکانی تری کۆمەڵگا گوێ لە بڕیارو پێشنیارەکانیان دەگرن.



PM:07:59:16/04/2020