پێنجوێن.. هاوڵاتییەکی بە تەمەن خۆی خنکاند

شەوی ڕابردوو تەرمی کەسێکی بەتەمەن گەیەندرایە نەخۆشخانەو دوای پشکنینی دادی دەرکەوت خۆی خنکاندووە.

 

لوقمان لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ئێستا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" کاتژمێر ١٠ی ئەم شەو هاوڵاتییەک بەناوی "ج،ک،م" لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی شارەدێی گەرمکەوە هێنرایە نەخۆشخانە، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە خۆی خنکاندووە". 

ئاماژە بەوەشکراوە" ئەو هاوڵاتییە تەمەنی ٧٥ ساڵە و کەسێکی بەساڵاچووە، خەڵکی قەزای پێنجوێنە و دانیشتووی پارێزگای سلێمانییە و بۆ سەردان گەراوەتەوە پێنجوێن". 



AM:09:01:17/04/2020