بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: لە دوو رۆژی داهاتوودا بازاڕ و دووکانەکان دەکرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" له‌ دوو رۆژی داهاتوودا بازاڕ و دوكانەکانی شارەکە ده‌كرێنه‌وه‌ و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیشمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بوون كه‌ زه‌ره‌ر و زیانی گیانی زۆر نه‌كه‌ین".

 

سه‌باح هه‌ورامیی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا رایگه‌یاند" هه‌موو حزبه‌ سیاسییه‌كان هاوكاریی ئێمه‌یان كردوه‌ لەم دۆخەدا کە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوینەتەوە، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیشمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بوون كه‌ زه‌ره‌ر و زیانی گیانی زۆر نه‌كه‌ین".

 

ناوبراو ڕاشیگەیاند" لەگەڵ لیژنەی ئەمنی كۆبونەتەوە بۆ دیاریكردنی رێككارەكان بۆ مانگی رەمەزان رێوشوێنی تایبەت دەگرینەبەر، ئەگەر هاوڵاتیان پابەند نەبن پێشبینی دەكەین لەدوای مانگی رەمەزان شەپۆلێكیتری ڤایرۆسەكە سەر هەڵبداتەوە".

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی دوکان و بازاڕەکان، جەختیکردەوە: هاوڵاتیان چیتر ناتوانن بەرگەی ئەو دۆخە بگرن و دۆخی داراییان باش نییە، هەر لەبەرئەوەیە دوو رۆژی داهاتوو تەواوی دوكان و بازاڕەكان دەكرێنەوە و ژیان ئاسایی دەكرێتەوە.

 

هەروەها "داواشی لە هاوڵاتیان كرد لە كاتی چوونە دەرەوە پابەندی رێنماییەكان بن و خۆیان بپارێزن با دوربن لە نەخۆشی".

 
هاوکات د. سەباح هەورامی داواشی لە هاوڵاتیان كرد لە كاتی چوونە دەرەوە پابەندی رێنماییەكان بن و خۆیان بپارێزن با دوربن لە نەخۆشی.

 

راشیگه‌یاند" تا ئێستا ١٣٠ نه‌خۆشمان له‌سلێمانی هه‌بووه‌، ١٦ نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانمان ماون كه‌ به‌شێكیشیان له‌ چه‌مچه‌ماڵن، چوار كه‌س مردون و ١١٠ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لەسبەینێ یەکشەممە قۆناغی ئاساییكردنەوەی ژیان لەشاری سلێمانی دەست پێبكات ئەویش بەكردنەوەی دوكانەكانی ناوبازاڕی سلێمانی.

 
 

 

 

 


 
 


PM:05:11:18/04/2020