ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی یارمەتیەکانی پەکەکە لە سەردەمی داعش دا بۆ باشوور ئاشکرا دەکات

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند" دوای ئەوەی داعش مەخموری گرت و ھەڕەشە کەوتە سەر ھەولێر، حکومەتی ھەرێمیش لە پشتیوانی تورکیا نەک ھەر بێ ئومێد بوو، بەڵکو بەپێچەوانەشەوە دەرکەوت کە لە پشت داعشەوەیە،".

 

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت" بۆیە روومان کردە قەندیل. لەوێ بڕیاردرا ھێزێکیان بۆ کەرکوک، ھێزێکیان بۆ ھەولێر و ھێزێکیشیان بۆ دەشتی نەینەوا بنێرن، ئەو رۆژە قەندیل ئامادە بوو بەرگری لە خاکی کوردستان و حکومەتی ھەرێمیش بکا".

 

وتیشی" دواتر ھاوپەیمانان ھاتنە مەیدانەکە و بە سوپاسەوە پێویستمان بە قەندیل نەما. من لێرەدا جارێ ھەر ئەوەندە وەبیر دێنمەوە، بۆیە نابێ بێ ئەمەک و چاکە کوێر بین!".




PM:06:36:18/04/2020