چوار تووشبووی كۆرۆنا لە هەڵەبجە چاكبووەنەوە

ئەمڕۆ شەممە تەندروستی هەڵەبجە چاکبوونەوەی چوار تووشبووی كۆرۆنای لە شارەکە ڕاگەیاند.

 

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند" پاش ئەوەی زیاتر لە ٣هەفتە لە ناو قاوشی تایبەت بە كۆرۆنا بوون پاش وەرگرتنی چارەسەر ئەمرۆ پیاوێكی ٧٣ساڵ،دوو ژنی ٧٢ وە٣٧ ساڵ و منداڵێكی ٥ ساڵان رەوانەی ماڵەوە كرانەوە".

 

ڕاشیگەیاند" سەرجەمیان ئەندامی خێزانێك بوون، ئێستا ٨ كەس لەقاوشەكان ماون".



PM:07:21:18/04/2020