وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، د. جەعفەر سادق عەلاوی رایگەیاند" پێنج لەوانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و چاکبوونەوە، پاش ماوەیەک سەرلەنوێ نەخۆشیەکە تیایاندا سەری هەڵی داوەتەوە".
جەعفەر عەلاوی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" لە عێراقدا زیاتر لە ٧٠٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە، دوای ئەوەی سەرلەنوێ پشکنینمان بۆ کردن، دەرکەوت ٥ کەسیان تووشبوونەتەوە".
وەزیری تەندروستی باس لەوە دەکات بۆ تێگەیشتن لەم پێنج حاڵەتە پەیوەندیمان کرد بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و زانکۆی لەندنەوە، ئەم زانکۆیەی بەریتانیا وەلآمیان داینەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە جۆرێکی هەیەو لەو جۆرانە تیایاندایە جارێکی تر لە نەخۆشەکەدا سەرهەڵدەدەنەوە".
حەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی عێراق وتی " دوایی ساغبوونەوە لەسەر ئەوەی ئەو پێنج کەسە تووشبوونەتەوە، سەرلەنوێ گەڕێندرانەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن".