باری کەشوهەوای یەک شەممە

سبەی یەک شممە ١٩ی نیسان ئاسمانی شارەکانی باشووری کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەور، چڕی هەورەکان لە بەرزاییەکان چڕ دەبنەوەو ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاویەکان دەکرێت، هەرچەندە پلەی گەرما بەرز دەبێت.

 

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بەم شێوەیە دەخاتەڕوو:

 

پلەی گەرمای هەولێر ٢٧ پلە دەبێت.

پلەی گەرمای سلێمانی ٢٥ پلە دەبێت.

پلەی گەرمای دهۆک ٢٤ پلە دەبێت.

پلەی گەرمای کەرکوک ٢٩ پلە دەبێت.

 



PM:11:25:18/04/2020