"بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی موچە"

شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند" قسەمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کردووە و وەڵامیان داوینەتەوە، کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی موچە".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکراشیکرد" ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لەچۆنێتی دابەشکردنی موچەدا، ئەو میکانیزمەیە کە لە ڕابردوودا باسیان کردووە کە بە ٤٥ ڕۆژ جارێک موچە دابەشدەکرێت، ئێستا حکومەت ئەو میکانیزمە جێبەجێدەکات".

ئەوە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێک تێپەڕی بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی ٢٠٢٠.

 

هەموو مانگێک هەرێم پێویستی بە بڕی ٨٩٤ ملیار دینار هەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، لەو بڕە لە ٥١% ی کە دەکاتە ٤٥٣ ملیار دینار لەبەغداوە  دێت و ئەو دوای لە داهاتی نەوت و ئەو یارمەتییە کەمە دابەشکرێت کە مانگانە ئەمەریکا وەک یارمەتی دەیدات بە هێزی پێشمەرگە.



AM:10:29:19/04/2020