شاندێكی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی بەغدا لەكۆبوونەوەدان

کەمێک پێش ئێستا شاندێکى وزارى هەرێمى کوردستان بە مەبەستى گفتوگرکردن لە بارەى پرسى نەوت و بودجەوە گەیشتە بەغداد.

 

بەگوێرەی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەكەدا ، تاوتوێی دابەزینی نرخی نەوت و لێكەوتەكانی دەكەن،  دواتریش وەفدەكە لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دارایی كۆدەبنەوە، هەر لەكۆبوونەوەكەدا بڕیارە مەلەفێكی دیكە، كە لە بەغدا گفتوگۆی لەسەربكرێت شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستانە.

 

شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە خالد شوانی، وەزیری هەرێم و  دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.

 
 



AM:11:52:19/04/2020