به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ماڵێكدا كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ به‌هۆی چه‌كی تاپڕه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركوك به‌بونی ته‌رمی كچێك ئاگاداركرانه‌وه، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانیشیان ده‌ركه‌وت كه كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵانه و به‌هۆی چه‌كی تاپڕه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه، بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه كه خۆی كوشتوه یاخود كوژراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ته‌رمی ئه‌و كچه گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیشكی دادی كه‌ركوك و هێزه ئه‌منیه‌كانیش سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ن.