تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند" كچێكی 30 ساڵی تووشبوی كۆرۆنا لە هەڵەبجە چاكبووەوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشت".


ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، " ئەمڕۆ یەك شەممە 19ی نیسانی 2020 كچێكی 30 ساڵی تووشبوی كۆرۆنا لە هەڵەبجە چاكبووەوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشت."


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە باسی لەوەش کرد لە ئێستادا تەنها 7 نەخۆش لە قاوشەكانی تایبەت بە كۆرۆنا ماون.


ئەمە لەكاتێكدایە، لە پارێزگای هەڵەبجە 22توشبوو تۆماركراوە و 15 نەخۆشیان چاكبوونەوە.
 


PM:06:01:19/04/2020