وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندیی حکوومی لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاند" وەزارەتی دارایی بەپێی گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و دابەزینی نرخی نەوت، سیستەمی نوێ دادەڕێژێتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 20-4-2020، عەلا جەلوب فەهد، وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندیی حکوومی لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی لە هەماهەنگیدان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی.
لەو راگەیاندنەدا ژمارەیەک پێشنیار هاتووە کە گرنگتریینیان:
- گۆڕانکاریکردن لە ٢٥%ـی مووچەی هەموو فەرمانبەران.
- پاشەکەوتکردنی بەشێکی مووچەی فەرمانبەران.
- کەمکردنەوەی پارەی بەخشراو جگە لە مووچە.
لەو راگەیاندنەدا دوا بڕیار لەسەر ئەو پێشنیارانە گەڕاندۆتەوە بۆ حکومەتی عێراق.