ئامادەکردنی/ لوقمان غەفوور
كارین مۆك ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆنگ كۆنگ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چین-ه‌وه هێرشی توندی كرایه سه‌ر، كاتێك پاڵپشتی خۆی بۆ شاری شنتشن-ی باشووری چین ده‌ربڕی كه بڕیاریانداوه چیدیكه گۆشتی سه‌گ و پشیله نه‌خۆن.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنین پۆست-ی رۆژی 10ی نیسان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شاری شنتشن دوای ده‌ركردنی بڕیارێكی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی گه‌لی شنتشن دێت، كه له كۆتایی مانگی شوباتی 2020 ده‌ریكرد، هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌م شاره، رۆژی 17 ی نیسان شاری تشوهای كه شارێكی نزیك ماكاو-ه، هه‌مان دروشمی به‌رزكرده‌وه كه سه‌گ ئاژه‌ڵێكی ماڵییه نه‌ك بۆ خواردن.
هه‌ردوو شاری (شنتشن و تشوهای) ئه‌كه‌ونه كه‌رتی گواندگۆنگ –ی باشووری چین.
به‌پێی بڕیاری هه‌ردوو شاره‌كه كڕین و فرۆشتنی هه‌ندێك ئاژه‌ڵی كێویی قه‌ده‌غه ده‌كات له نێویاندا سه‌گ و پشیله‌ی تێدایه و بڕیاره له 1ی ئایاره‌وه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
خاتوو كارین مۆك جگه له‌وه‌ی گۆرانیبێژه، یه‌كێكه له چالاكوانانی پاراستنی مافی ئاژه‌ڵان له هۆنگ كۆنگ. دوای ئه‌م پاڵپشتییه‌ی 14 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر له پێگه‌كه‌یه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر كه ئه‌م گۆرانیبێژه وه‌ك كه‌سێكی شارستانی خۆی نیشان ده‌دات.
له هێرشه‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی گۆشتی سه‌گ هه‌میشه گه‌رم و بهلهزت بووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا نایخۆن بۆیه ئه‌م گۆرانیبێژه پشتگیری نه‌خواردنی گۆشتی سه‌گ ده‌كات.
یه‌كێك له‌به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ویبۆ) نووسیویه‌تی ده‌شێت گۆشتی مار و پشیله واز لێبهێنرێت، به‌ڵام 10 جۆری دیكه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس بڵاوبێته‌وه، ئێمه واز له خواردنی گۆشتی سه‌گ ناهێنین.
دوابه‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شاری شنتشن، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كاروباری گونده‌كان له چین رایگه‌یاند كه باوه‌ڕێكی له‌و جۆره هه‌یه كه پێداچوونه‌وه به‌و كهڵچهرهدا بكه‌ین كه سه‌گ ئاژه‌ڵێكی ماڵییه و بۆ به‌خێوكردنه، به‌ڵام هێشتا قورسه واز له خواردنی بهێنرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی ساڵانه 10 ملیۆن سه‌گ له بازاڕه‌كانی چین ده‌فرۆشرێن و سه‌رده‌بڕدرێن.
خاتوو ئێملی پاركه‌ر خه‌ڵكی به‌ریتانیایه ساڵانێكی زۆره له چین له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی كارده‌كات، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه تازه له كۆرۆنا چاكبووه‌ته‌وه. ئه‌و بێئومێده له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی له شاری هاربن له‌كه‌رتی هیلۆنگجیانگی باكووری خۆرئاوای چین.
ئه‌م خانمه به سه‌دان سه‌گی قه‌باره جیاوازی له تیغی چه‌قۆی قه‌سابه‌كان رزگاركردووه پاش ئه‌وه‌ی له بازرگانی و رێستورانته‌كانی كڕیوه‌ته‌وه به‌ر له‌سه‌ربڕین و دواتر هێدی هێدی ره‌وانه‌ی به‌ریتانیای كردوون.
ئێملی چه‌ندین چیرۆكی ناخ هه‌ژێنی لایه كه چۆن سه‌گی په‌ل شكاو سه‌ر شكاو و چاوی كوێر بووی كڕیوه‌ته‌وه و دوای تیماركردن، له مه‌رگ رزگاریكردوزن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بن به خۆراكی مرۆڤه‌كان له چین.
هه‌روه‌ها پیته‌ر لی یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر له سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی چین له‌زانكۆی هیوستن داونتاون له ته‌كساس و شاره‌زای سیاسه‌تی چینه له ئاژه‌ڵداری، چه‌ند جارێك سه‌ردانی چینی كردووه. ئه‌و ده‌ڵێت: "ته‌نیا ساڵی 2014، 97 هه‌زار تۆن گۆشتی سه‌گ به‌رهه‌مهاتووه له چین".
لی ده‌شڵێت: "ئه‌مه هه‌وڵێكی باشه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو شاره‌وه ده‌درێت بۆ كۆتایی هێنان به‌و بازرگانه وه‌حشییه‌ی كه به نزیكه‌ی 10 ملیۆن سه‌گ و 4 ملیۆن پشیله‌وه ده‌كرێت بۆ خواردن".
به‌پێی راپۆرتێكی كۆمه‌ڵه‌ی هاوه‌ڵی ئاژه‌ڵانی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه و چه‌ندین لقی له وڵاتان هه‌یه، پێیوایه ساڵی 2019 توانیویانه ته‌نیا 1500 سه‌گ له ده‌ستی بازرگانانی فرۆشتنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان رزگار بكه‌ن كه سه‌رنه‌بڕدرێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارنه‌وه كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له فێڵی حكومه‌تی چین، چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی له گیرفانی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌رده‌چێت بۆ كڕینی سه‌گه‌كان له‌ده‌ست بازرگانه‌كان به‌شێكی ده‌چێته گیرفانی حكومه‌تی چین.
به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌كه بۆ بی بی سی، ده‌ڵێت: پاره‌كه خه‌ڵكانی خێرخواز له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كۆیده‌كه‌نه‌وه. دواتر ده‌چێته گیرفانی بازرگانانی چین و قازانجی باجه‌كه‌ی بۆ وڵاتی چینه، بۆیه بۆ رێگرتن له سه‌ربڕین و خواردنی سه‌گ و پشیله پێویسته حكومه‌تی چین یاسایه‌ك ده‌ربكات كه ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگه، چونكه حكومه‌ت ساڵانه ده‌یان ملیار دۆلار قازانج ده‌كات له بازرگانی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان.
هه‌رچه‌نده له مانگی شوبات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی كۆرۆنا له چین، حكومه‌تی چین به شێوه‌یه‌كی كاتی بازرگانی ئاژه‌ڵی كێوی راگرت، به‌ڵام هێشتا دیار نییه دوای كۆتایی هاتنی كۆرۆنا ڤایرۆس حكومه‌تی چین چ هه‌نگاوێكی دروست ده‌نێت به‌رامبه‌ر رێگری قه‌تلوعامی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان كه له نێویاندا سه‌گ و پشیله‌یه، چونكه له رۆژی 15ی نیسانه‌وه بازاڕی ئاژه‌ڵان له‌شاری ووهان–ی كه‌رتی هوبێی وڵاتی چین كراوه‌ته‌وه.