وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ٦ خاڵی سەبارەت بە مەرزەکان دەرکرد.

 

بڕیارەكەی وه‌زیری دارایی لە شەش خاڵ پێكهاتوە و ئاراستەی دەروازە نێودەوڵەتیەكانی باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخان كراوە و تیایدا هاتووە" رەزامەندن لەسەر بازرگانی سوتەمەنی بەشێوازی (تانكەر بە تانكەر) لە رێگای ترومپاوە، ئەوەش لەپێناو ئازادی لە كاری بازرگانی و رێگرتن لە قۆرخكاری".

هەر لەو بڕیارەدا هاتووه‌" پرۆسەی (تانكەر بە تانكەر) پرۆسەیەكی ئازادە و هەر كۆمپانیا و بازرگانێك ترومپای خۆی هەبێت دەتوانێت بەكاری بهێنێت و هیچ كرێیەكی لێ‌ وەرناگیرێت".

هەر لە بڕیارەكەدا هاتوە بۆ ئەو بازرگان و كۆمپانیایانەش كە ترومپای تایبەت بەخۆیان نیە، نرخی پرۆسەی تانكەر بە تانكەر نابێت لە 30 هەزار دینار زیاتر بێت.

بڕیارەكە كە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی لەسەر كراوە، تەئكیدیش دەكاتەوە كە ئەم بڕیارە كاتیە و بەتەواوبونی كۆرۆنا كۆتایی دێت.

 


PM:02:23:20/04/2020