چوار تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچەمچەماڵ دوای چاکبوونەوەیان ئەوانیش گەڕانەوە ماڵەوە لە ئێستادا هیچ تووشبوویەک لەنەخۆشخانە نەماوە.
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند "دوای مانەوەیان بۆ 14 رۆژ لە سەنتەری ئاسودەی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ،ئەمڕۆ هەموو ئەو تووشبووانەی لە ژێر چاودێریدابوون و ژمارەیان 4 کەسە سێ ئافرەت و یەک پیاوە پاش ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی لەسەر یەک ،کە خۆشبەختانە دەرکەوت ئەنجامەکانیان نێگەتیف بوو دەرکەوت لەنەخۆشییەکە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە".
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لەئێستادا هیچ تووشبوو لەنەخۆشخانە نیە سەرجەمیان ،کە ژمارەیان شانزە کەس بوو جگە لە تووشبوویەک کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو و گیانی سپارد ئەوانی تر ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاند و لە نەخۆشییەکە چاکبوونەوە و گەڕانەوە ناو ماڵ و ژیانی ئاسای خۆیان.