لە کەلار ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠ی نیسان، هاوڵاتیەک خۆی بە پەت خنکان، خۆ خنکاندنی ئەو پیاوە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر مناڵێکیان بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.
ئەو هاوڵاتیە ناوی " ل. ک. خ "و له دایک بووی ١٩٨٤ ەو ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە لە رێگای پەتەوە خۆی خنکاند و کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئەو پیاوە دانیشتووی گەڕەکی بەردەسووری شارۆچکه ی کەلارە، بەوتەی خێزانی ناوبراو "ماوه ی چەند مانگێک لەمەوبەر منداڵێکیان بەڕوداوی هاتووچۆگیانی لەدەستداوەو کاریگەری له سه ر باری دەرونی باوکی دروست کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتێک بەتەنها لەماڵەوە بووە خۆی هەڵواسیوەو خۆی خنکاندووە".
پۆلیس کەلار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردۆتەوە.