"سپی" هەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بۆ کۆتایی هێنان بە بارگرژی زینی وەرتێ بڵاودەکاتەوە


هەردوو لا پارتی و یەکێتی لە ئاستی سەرۆک و هاوسەرۆکان، هەروەها لە سەر ئاستی مەکتەب سیاسی هەردوولا دا کار دەکرێت بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و کۆتایی هێنان بە کێشە و ئەو بارگرژیەی لە ناوچەی زینی وەرتێوە دروستبووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە لە کۆبوونەوە مەکتەبی سیاسی پارتیدا کە دوو ڕۆژ لە مەوبەر سازکرا بڕیاردرا کە لەسەر هەردوو ئاست مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆک  ھەوڵبدرێت  بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە.

هەرچی مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵە لەو ئاستەدا پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە، هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەر پشک کراوە بۆ پەیوەندیکردن بە هاوسەرۆکانی یەکێتی و مەکتەب سیاسی تازەی یەکێتیەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە،

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوو لادا لە هەولێر ساز بکرێت بۆ گەمارۆدانی ئەو کێشەیە و ڕەوینەوەی ئەو بارگرژییە.

ھەندێک ھەوال لەسەر ناردنی پەیامێکی مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە کە گوایە ناردبێتی بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە وتبێتی : ئەمە سیاسەتی پارتیەو بەدڵتان نییە ئێمە لای خۆمان و ئێوەش بۆخۆتان لەوێ بن. بەپێی زانیاری سپی ئەو ھەواڵە دوورە لە راستیەوە.

AM:11:59:21/04/2020