ئامادەکردنی/ لوقمان غەفوور
سكایله‌ر هربه‌رت ته‌نیا ساڵێك بوو فێری سه‌مای بالیه بوو بوو. له‌گه‌ڵ خه‌ونی ئه‌وه‌ی ئه‌بێت به سه‌ماكارێكی باش، هه‌موو شه‌وێك كاتێك ده‌فته‌ری وێنه‌كه‌ی ئه‌هێنایه پێشه‌وه و وێنه‌ی پزیشكێكی ئه‌كێشا و ئه‌یوت ئه‌وه منم ئه‌بم به "پزیشکی ددانی منداڵان"؛ دواتر به پێكه‌نینه‌وه روەی ئه‌كرده دایكی و باوكی و ئه‌یوت: "ئه‌بێ دانی هه‌موو منداڵانی دیترۆیت رێك‌و جوان بكه‌م، وه‌ك ددانی من نه‌بێت، چونكه پزیشکەکەم بۆم چاك ناكات، هه‌ر ئه‌ڵێ با گه‌وره‌تربیت".
ڤایرۆسی کۆرۆنا خه‌ونی ئه‌م كچه پێنج ساڵه‌ی تێكوپێكدا و راپێچی مه‌رگی كرد له شاری دیترۆیت له ویلایه‌تی میشیگان، ئه‌و ویلایه‌ته‌ی تا رۆژی 20ی نیسان، به‌هۆی ڤایرۆسه‌کەوە 2 هه‌زار و 468 كه‌س مردوون.
هربه‌رت بووه بچوكترین كه‌سی ویلایه‌تی میشیگان كه به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، بۆیه دایكه 46 ساڵه‌كه‌ی به‌ده‌م ناڵه‌و ئازاری مه‌رگی كچه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م نه‌خۆشییه به‌هه‌ند وه‌رگرن".
لاڤۆندریا هه‌ربه‌ت دایكی سكایله‌ر كه ئه‌فسه‌ری پۆلیسه له‌رێگه‌ی ئێن بی سی نیوزه‌وه سه‌رسوڕمانی خۆی نیشانده‌دات له‌وه‌ی، كچه‌كه‌ی نه‌چۆته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه، به‌ڵام چۆن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه، نازانێت!
سه‌ره‌تا رۆژی 23 ئادار، سكایله‌ر هه‌وكردنی قوڕگی لێده‌رده‌كه‌وێت، كه به بیری دایكوباوكیدا نه‌هاتووه تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت. بۆ رۆژی دووه‌م و سێیه‌م وه‌ك منداڵێك ئاسایی یاری ئه‌كات و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و خواردن ده‌خوات، هه‌روه‌ك رۆژی یه‌كه‌م ته‌نیا ئه‌و ئه‌ڵێت: "كه‌مێك قوڕگم دێشێت".
له رۆژی چواره‌مدا ئه‌م منداڵه پێنج ساڵه تووشی سه‌رئێشه ده‌بێت و تای به‌رز ده‌بێته‌وه به‌ڵام هه‌روه‌ك دایكی ده‌ڵێت: "تا-كه‌ی دانابه‌زی".
ئابی هه‌ربه‌ت باوكی سكایله‌ر 18 ساڵه كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌یه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنی کۆرۆنا لە دیترۆیت دەکاتل؛ کاتێک تیمەکان ده‌گه‌نه ماڵه‌كه‌یان، پشكنین بۆ سكایله‌ر ده‌كه‌ن و دەزانن تووشی کۆرۆنا بووە، پشكنین بۆ باوكی ئه‌كه‌ن به هه‌مان شێوه ئەویش، تووشبووه، ته‌نیا دایكی تووشی نهخۆشیییهكه نه‌بووه.
باوكی ئه‌و منداڵه پێنج ساڵه بۆ رۆژنامه‌ی دیترۆیت نیوز ده‌ڵێت: "ئاستی چوونی ئۆكسجین بۆ سییه‌كان له پێنجه‌م رۆژدا باش بوو، هیچ نیشانه‌یه‌كی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی لێدهرنهكهوتبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌توانرابوو دیاریبكرێت ئەوەبوو، به‌هۆی به‌هێزی ڤایرۆسەکە، تووشی هه‌وكردنی مێشك بوو بوو".
له‌و كاته‌دا كه ئه‌م منداڵه له نه‌خۆشخانه‌ی بۆمۆنت له رایه‌ڵ ئۆك-ی دیترۆیت، به‌هۆی ئه‌و هه‌وكردنه زۆره‌وه ده‌چێته سوڕی بێهێشبوونهوه، بۆیه پزیشكه‌كان بڕیارده‌ده‌ن بیخه‌نه ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه. دایكی كه 25 ساڵه له به‌شی پۆلیسی دیترۆیت، كارده‌كات، ده‌ڵێت: "پزیشكه‌كانیش سهریانسوڕمابوو و دۆشدامابوون به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌راستی زۆر هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌م نه‌مرێت".
سه‌رسوڕمانی پزیشكه‌كان له‌وه‌وه بووه كه 2%ی ئه‌وانه‌ی تووشبوون له‌ئه‌مریكا منداڵن، به‌ڵام تائێستا نه‌یانبیستووه هیچ منداڵێك مردبێت.
پاش دوو هه‌فته زیاتر له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر دایك و باوكی بڕیاریارنداوه كه له‌ژێر ئامێره‌كه لایبه‌رن چونكه ئه‌وه‌ی له دكتۆره‌كان وه‌رگرتووه كه باشبوونی ئه‌سته‌مه، دایكی ده‌ڵێت: "دكتۆره‌كه وتی مێشكی مردووه، زه‌حمه‌ته بژێته‌وه مێشكی". به‌ده‌مگریانه‌وه وتیشی: "به ساده و ساكاری زانیمان كه تازه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لای ئێمه".