نیشانەکانی خەمۆکی

خەمۆکی حاڵەتێکی دەرونی تایبەتە، کە کەسی توشبو هەست بە خەم و سترێس و بێهیوایی دەکات، دەکرێت بە چەند هۆکارێکی جیاواز توشی ئەم حاڵەتە هاتبێت لەوانە مردنی لەناکاوی کەسێکی نزیک، یان زۆر بیرکردنەوە دەربارەی بابەتیکی دیاریکراو، چەند نیشانەیەک لە کەسەکە دەردەکەون ماڵپەری helpguide ئەو نیشانانەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: دڵتەنگی و بێهیوایی کە نەخۆش لە ناخەوە هەستی پێدەکات، وابیردەکاتەوە کە هەرگیز ناتوانیت چارەسەری کێشەکان بکات.

دوەم: نەمانی وزە و ئارەزو بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی رۆژانە، چێژ وەرنەگرتن لە کاتەکانت، هەروەها ئارەزوی گەڕان و چونە دەرەوەی نامێنێت و ئارەزوی سێکسی کەم دەبێتەوە.

سێیەم: تێکچونی ئارەزوی خوارن یان کێش، زۆربەی نەخۆشەکان ئارەزویان بۆ خواردن نامێنێت یان کێشیان دادەبەزێت، هەندێکیان بە پێچەوانەوە ئارەزوی خواردنیان زۆر دەبێت و کێشیان زیاد دەکات.

چوارەم: تێکچونی خەو، زۆربەی کات نەخۆشەکە خەوی کەمدەبێتەوە کە دەبێتە هۆ ئەوەی تێرخەونەبێت، هەندێک نەخۆشیش بە پێچەوانەوە خەویان زۆر دەبێت و لە رێژەی ئاسایی زیاتر دەخەون.

پێنجەم: توڕەبونی بەردەوام، هەمو کەسێک و هەمو شتێک دەبێتە هۆی بێزاری و توڕەبون.

شەشەم: لەدەستدانی وزە، بەردەوام هەست کردن بە ماندوێتی و تەمەڵی بەشێوەیەک زۆربەی کات لەناو جێگەدایە بەبێئەوەی بخەوێت یان پاڵدەکەوێت.

حەوتەم: رق لەخۆبون، نەخۆش خۆی بە کەسێکی بێنرخ دێتە بەرچاو و سەرزەنشتی خۆی دەکات. هەروەها خۆی بە تاوانبار و گوناهبار دەزانێت و هەڵەیەکی بچوکی ژیان دەکاتە گوناهێکی گەورە لەسەرخۆی و بەدەوام بیری لێدەکاتەوە.

هەشتەم: بەردەوام هەستکردن بە ئازار، بەتایبەتی ئازار لە ماسولکەکان، سەرئێشە، ئازاری گەدە.

نۆیەم: کەمبونەوەی سەرنج و تەرکیز و لەبیرچونەوە.

دەیەم: تێکچونی جوڵەی جەستە، بە شێوەیەک ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە بە ئەنجامدانی چەند یاریەکی توند، یان لێخورینی ئۆتۆمبێل بە خێرایی.

 

ڕێگاكانی چارەسەری نەخۆشی خەمۆكی

 

خەمۆكی دەبێتە هۆی دواكەوتن و دابڕان لەكار و كەمبوونەوەی بەرهەم هێنان و چەندین ناسۆری دیكە، لەوانەیە بەریڕێژەی (15-20%) بە خۆكوشتن كۆتایی بێت، دەكرێت ڕێگە لەم دەرئەنجامانە بگیرێت بەهۆی چارەسەری زانستیانەوە.

 

به‌كورتی ئه‌م رێگایه‌ن سوودی زۆریان بۆ نه‌خۆشی خه‌مۆكی هه‌یه‌:

یەكەم/ چارەسەری خودی.

دووەم/ چارەسەری بەدەرمان.

سێیەم/ چارەسەری دەرونی.

چوارەم/ چارەسەری بە تەزووی كارەبایی (E .C.T).

پێنجەم/ چارەسەری رێكخستنی خێزانی.

شەشەم/ چارەسەر بە كاركردن.

حەوتەم/ چارەسەری بە خۆشحاڵكردن (ترفیهی).



PM:03:28:21/04/2020