كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی دواخرا

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

 

هەرچەندە بڕیاربوو كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەرێوەبچێت كە پەیوەندی بە گرژییەكانی نێوان هەردوولا بوو بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكان دواخرا.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ى پێش نیوەڕۆ لە شارى هەولێر مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئاڵۆزییەكانی زینی وەرتێ و پەیوەندییەكانی نێوانیان بكەن.

 
 


PM:01:07:22/04/2020