تۆتنهام و ئینتەرمیلان هەوڵی گواستنەوەی ئارسر دەدەن


هەردوو یانەی تۆتنهامی ئینگلیزیی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی ئارسری یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە دەدەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە  یانەی بەرشەلۆنە چاوەڕوانی بڕیاری ئەو یاریزانە خۆیەتی،  بەڵام ئارسر بیرۆکەی چوونی لە یانە کەتەلۆنیەکە نیە.
ئارسر لە دوو وەرزی رابردوو بە ئاستێکی بەرزەوە  دەرکەوتووە، ئەمەش وای لە کۆنتی و مۆرینیۆ کردووە گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدەن.
هەروەها یانەی تۆتنهام هەوڵی گواستنەوەی ئیمەرسۆنی یاریزانی یانەی  بەرشەلۆنە دەدات کە بە خواستن بۆ ریاڵ بیتس یاری دەکات، بەڵام ئەگەر گرێبەستێکی گەورە بە دەستی یانەکەی بگات، ئەوا بەرشەلۆنە دەستبەرداری دەبێت.


PM:02:50:22/04/2020