وەزیری تەندروستی لەبارەی فرۆشتنەوەی هاوكاریيەكانی چین روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕەتیكردەوە ئەو ماسكانەی چین وەك هاوكاری بۆ هەرێمی ڕەوانەكردوون، لە بازاڕەكاندا فرۆشرابن.

 

سامان حسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە روونكردنەویەكدا دەڵێت" تا ئێستا هیچ جۆرێك لەو ماسكانەی كە لە بازاردا هەیە وەكو هاوكاری لە وڵاتی چین وەرنەگیراوە لەهەمان كاتدا نەك تەنها ماسك بەڵكو جۆرەها پێداویستی و ئامێرەكانی پزیشكی جۆری چینی لە بازاڕدا دەستدەكەوێت و لەلایەن جۆرەها كۆمپانیا بۆ بازرگانی پێداویستی پزیشكی ئەم بابەتانە لە وڵاتی چین بەردەوام دەهێندرێتە كوردستان و عێراق".

 

بەرزنجی لە زاری كونسوڵخانەی وڵاتی چین لە هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە هیچ جۆرێكی ماسك و پێداویستی پزیشكی و هاوكاریەكانیان كەوتبێتە بازار. 

ئەو وەك وەزارەتی تەندروستی ئەو بابەتە رەتدەكاتەوە و بە پڕوپاگەندەی دەزانێت داوا دەكات هاوڵاتیان باوەڕ بەوانە نەكەن دڵنیایش دەدات بە ڕای گشتی، كەوا هەر دیاردەیەكی لەو جۆرە لە هەرشوێنێك ڕووبدات ڕێكاری توندی یاسایی دەگیرێتە بەر هەركەسێك ئەنجامی بدات. 




PM:02:53:22/04/2020