ترەمپ هۆشداری توند بە ئێران دەدات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە کەشتییە جەنگییەکانی ئێران و فەرمانیکرد بە هێزی دەریایی وڵاتەکەی، بەلەمەکانی ئێران تێکبشکێنن، ئەگەر هاتوو لە کەشتییە ئەمریکییەکان نزیک بوونەوە. 

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" نووسیوویەتی" فەرمانم بەهێزی دەریایی واشنتن کردووە تەقە لە هەر کەشتییەکی جەنگی ئێران بکات و تێکی بشکێنن کە گێچەڵ بە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بکات".

 

فەرمانەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردبووە کە کەشتی هێزی پاسەوانی ئێران لە کەنداو لە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا نزیکبووەتەوە.

 
 



PM:06:37:22/04/2020