کەشوهەوای رۆژانی رەمەزان راگەیەندرا

پێشبینیەکانی کەشوهەوا لەبارەی رۆژانی رەمەزانەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژانی سەرەتان رەمەزان باراناوی و هاوکات پلەی گەرما بەرزبێت. 

 
شارەزای كەشناسی عیراقی سادق عەتیە، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە' ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی ناوچەكەی گرتۆتەوە، سبەینێ‌ پێنج شەممەش بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.


ڕاشیگەیاندووە، كە خێرایی با زیاد دەكات و شەپۆلێكی خۆڵبارین لە ناوەڕاستی لیبیاوە هەڵدەكات بەرەو سعودیە و دواتر ناوچەكانی باكووری سوریا و لەڕۆژی شەممەشەوە ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا بەرزدەبنەوە.


بە بۆچوونی ئەو پسپۆڕەی بواری كەشناسی، سبەینێ‌ و دوو سبەی هەینی، كە سەرەتای مانگی ڕەمەزان دەستپێدەكات، بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆی سەر وڵاتەوە باران زۆرێك لە ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و بارانێكی زۆر دەبارێت و بەغدای پایتەختیش دەگرێتەوە.


هەر بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، هەورێكی زۆر لە جۆری كۆمۆلۆنیمبووس ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە باران و تەرزە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و بەهۆیەوە لافاو لە چەند ناوچەیەك دروست دەبێت.

 


PM:08:54:22/04/2020