جێنیفەر لۆپیز پەیامێک بەبۆنەی رۆژی زەویەوە بڵاودەکاتەوە

جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری هۆلیود لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی پەیامێک بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستییەوە بڵاودەکاتەوە.


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، جێنیفەر لۆپیز چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو کە نوێترینیان لەناو ئاودا لە سروشتێکی جوانیدایەو ، بەبۆنەی رۆژی زەویەوە کە ٢٢ی نیسانی هەموو ساڵێکە نووسیوویەتی" زەوی دایک، دەبێت هۆشیاربین چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، خۆشمدوێت بۆ ئەبەدی".

 
 
جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری جیهانی کە تەمەنی ٥٠ ساڵە لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، ساڵێ داهاتوو دەچێتە ژیانی هاوسەری چوارەمەوە.
 
جێنیفەر لەماوەی ڕابردوودا لە نزیک دەریا بەشێوەیەکی ڕۆمانسی لەگەڵ یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر چەندنجار بینراوە، لەم دواییەدا ئەڵقەی دەستیگرانی پێشکەشی جێنیفەر لۆپێز کرد، بەپێی زانیاریەکانیش جێنیفەر لە پرۆگرامی" Today "ڕایگەیاندووە کە ئاهەنگی بەمزووانە هاوسەرگیریان لە ساڵی داهاتوودا دەبێت بەپێی شێواز و دەستوری مەسیحی.

جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٥٠ ساڵ، پێشتر سێجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە.

 




PM:01:36:23/04/2020