وەزارەتی دارایی مامۆستایانی گرێبەستی کردە هەمیشەیی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"وەزیری دارایی بڕیاریدا مامۆستایانی گرێبەست بكاتە هەمیشەیی."


بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە ئەمڕۆ ٢٣ی نیسان دەرچووەو وێنەیەكی دەست " سپی " کەوتووە "وەزیری دارایی و ئابوری دو بڕیاری نوێی دەركردوە"


لەو راگەیەندراوەدا هاتووە "دوای ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی كۆرۆنا، وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاریدا بە كردنەوەی مەرزی سەیرانبەند."


هەر بەپێی راگەیەندراوەكە،"مامۆستایانی گرێبەست كە هێشتا نەكرابون بە هەمیشەیی، بەهۆی كەموكورتی لە بەڵگەنامەكانیان، وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاری بە هەمیشەكردنیانی دەركرد."
 


PM:04:47:23/04/2020