وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری با هاوڵاتیان دەدات و دەڵێت" ڕێکارە نوێیەکان بۆ کارئاسانی هاوڵاتیانە نەک بە مانای نەمانی نەخۆشی کۆرۆنایە".

 

لە پەیامێکدا د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" ڕێکارەکانی نوێ بۆ کارئاسانی هاوڵاتیانە نەک بە مانای نەمانی نەخۆشیەکە، ترسناکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 تەواو نەبووە".

 

ڕاشیگەیاند" دەبێت پێشبینی بڵاوبوونەوەی بکەین لە هەر کاتێکدا، پێویستە بەردەوام بین لە خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی".

 

ئەوەش لەکاتیکدایە، هەر ئەمڕۆ تووشبوویەکی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دهۆک و سلێمانی تۆمارکرا.




PM:10:34:23/04/2020