ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و له سەرو ٢١ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٢١ دۆلارو ٩٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ١٨ دۆلارو ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گرژییەکانی کەنداو، پاکێجە هاندانە ئابوورییەکانی ئەمریکا و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن کوێت هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.