بەگشتی شیر و خورما سوودێکی زۆر ھەیە لە مانگی رەمەزاندا و گرنگە بایەخ پێبدرێت، بەتایبەت لە پارشێودا، چونکە بڕێکی زۆر وزە بە لەش دەدات و دەوڵەمەندە بە پێکھاتەی خۆراکی و کانزایی باش، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
خورما رێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی تێدایە، بڕێکی کەم خوێی کانزایی، بەڵام دەوڵەمەندە بە کانزاکان، بە نمونە کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و کبری.. ھتد، ھاوکات ڤیتامینەکان و ترشی فۆلیک.
شیر خواردنەوەیەکی بەسوودە و سەرچاوەی ڤیتامین دی و بی١٢، کاربۆھێدراتت و فۆسفۆر و سیلینۆم و مەگنسیۆم و پرۆتین و زەنک و ریبوفلافینە، کە تەندروستی لەش جێگیر دەکات.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ماڵپەرێ رۆتانا سوودەکانی خواردنی شیر و خورما:
١-بەھێزکردنی تەندروستی ددان و ئێسک.
٢-یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
٣-چالاککردنی جەستە و بوونی وزەیەکی باش.
٤-شێدارکردنی جەستە.
٥-رێگادەگرێت لەوەی تووشی سکچوون تان قەبز بیت.
٦-پارێزگاری لە تەندروستی مێشک و دەمارەخانەکان دەکات.
٧-یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، ئارامبوونەوەی دەروون.
٨-چارەسەرێکی باشە، بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە.