لە هەڵەبجە دوو توشبووی دیكه‌ی کۆرۆنا چاکبونەوە

تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە چاكبونه‌وه‌ی دوو توشبوی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

 

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند" دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشەكانی نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنایان لە هەڵەبجە بەجێهێشت و چاكبوونەوە".

 

وتیشی" توشبوەکان یەکێکیان ژنێكی تەمەن ٣٥ ساڵ و ئه‌وی دیكه‌شیان مناڵێكی تەمەن ٣ مانگە، ئاشكراشیکرد كه‌ ئێستا تەنها دوو توشبو له‌ نه‌خۆشخانه‌دا ماون".

 

 



PM:06:45:24/04/2020