پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی پێی بەرازیلی سێ باشترین یاریزان لە جیهاندا لە ئێستادا دیاری دەکات و میسی بە باشترین و تەواوتر ناودەبات.
لە نوێترین لێدوانیدا پێلی دەڵێت، لە ئێستادا سێ تەواوترین یاریزان دەبینرێت یەکەم میسی و دووەم رۆناڵدۆ و دوای ئەوانیش نەیمار.
دەشڵێت" لە هەموویان تەواوتر میسیە، چونکە ئەو گۆڵ دەکات و گۆڵ درووست دەکات و بە باشیش دەتوانێت یاریزان تێپەڕێنێت، ئەو لە هەموو روویەکەوە یاریزانێکی تێروتەسەلترە لەم کاتەی ئێستا.