ئارسر داوای مانەوە دەکات

ئارسری یاریزانی بە توانای هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە، داوای مانەوە دەکات ونایەوێت ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە جێبهێڵێت سەرەڕای ئەوەی چەند یانەیەکی گەورە دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردووەتەوە، ئارسر بە ئیدارەی یانەکەی وتووە دەیەوێت بمێنێتەوەو گوێ لە گرێبەستەکان نەگرێت کە لە ئێستادا یانە گەورەکان پێشکەشی ئەو یاریزانەیان کردووە.

لە ئێستادا هەریەکە لە یانەکانی یۆڤانتۆس و  تۆتنهاما و ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن، بەرشەلۆنە گوێ بۆ گرێبەستەکان دەگرێت کە بۆ ئەو یاریزانە هاتووە،ئەگەر پارەیەکی گونجاوی پێشکەش کرا لە کۆتایی ئەم وەرزە یاریزانە بەرازیلیەکە دەفرۆشێت.


ئارسر لە هێڵی ناوەند یاری دەکات و لە پێکهاتەی سەرەکی کیکی سیتینە.

 


PM:01:19:25/04/2020