کام خواردنانە مەترسیدارن بیخۆیت دوای رۆژوو شکاندن..؟



پسپۆرانی بواری خواردەمەنی جەخت لەسەر نەخواردنی شیرینی دەكەنەوە دوای رۆژوو شكاندن، چونكە خواردنی شیرینی راستەوخۆ دوای رۆژوو شكاندن دەبێتە هۆی دروستبونی مەترسی لەسەر تەندروستی كەسی بە رۆژوو.


پسپپۆرانی تەندرووستی، هۆكاری ئەو مەترسیە دەگەرێننەوە بۆ ئەوەی كە شیرینیەكان رێژەیەكی بەرز لە شەكر و ئاردو چەرەساتی تێدایە، دوای خواردنێكی چەور ئەم شیرینانە مرۆڤ توشی چەندین كێشەی تەندروستی دەكەنەوە لەسەر و هەمویانەوە تێكچونی كۆ ئەندامی هەرس و قەڵەوبون.


هەروەها خواردنی شیرینیەكان راستەوخۆ دوای رۆژوو شكاندن دەبێتە هۆی ترشانی خواردنەكان لە گەدەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەرس نەبونی خواردن و سك هاوسان، ئەم كێشەیەش كاتی نابێت وەك هەندێك كاس باوەریان وایە، بەڵكو ئەم كێشەیە بەردەوام دەبێت و بە ئاسانی ناتوانی رزگارت بێت، چونكە پاش ماوەیەك دەبێتە هۆی گەورەبونی ورگ و دروستبونی چەوری لەسەر ورگ، هەروەها دەشبێتە هۆی گەورە بونی گەدە.


لە كۆتایدا پسپۆران رێنمایمان دەكەن كە لە خواردنی شیرنەمەنیەكان دوربكەوینەوە، راستەوخۆ دوای رۆژوو شكاندن شیرینی نەخۆین، بەڵكو پێویستە بەلانی كەمەوە دوو كاتژمێر دوای نان خواردن شیرینی بخۆین، هەروەهابە پێویستیشی دەزانن هەفتانە لە 3 جار زیاتر شیرنەمەنیەكان نەخۆین، چونكە دەبنە هۆی قەڵەوی و زیادبونی كێشی جەستە لە رەمەزاندا.




PM:03:53:25/04/2020