لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ١٢ دووكانى گۆشتفرۆشتن به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى كۆرۆنا داده‌خات.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌هۆی پایه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و دانانی گۆشت و قیمه له‌سه‌ر سینی و له‌ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كانیان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (١٢) دوكانی گۆشتفرۆشتن له بازاڕی (به‌له‌دیه‌كه)ی شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته داده‌خات".
ئاماژە بەوەشکراوە" پێشتر ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌مه‌رجی پابه‌ند بون به سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه نوێكانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگه به كردنه‌وه‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان دراوه، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
هەروەها باس لەوەشکراوە" به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، پێوسته گۆشتی فرێش له پله‌ی (سفر بۆ ٦) گه‌رمی و له شوێنی داخراو عه‌مبار بكرێت، بۆیه هه‌ریه‌ك له گۆشتفرۆشی (سیروان، فه‌ره‌یدون، تایه‌ر، هه‌موان، برایان، په‌یوه‌ند، شاد، سه‌ردار، محمد، رامان، علی، سامان و هێمن) به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه".