کارمەندانی تەندروستی پێنجوێن و جەلەولا مانگرتنیان راگەیاند

ئەمڕۆ ٢٦ی نیسان کارمەندانی تەندروستی پێنجوێن و جەلەولا دەستیان بە مانگرتن کردو هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ٥٠ رۆژ مووچەیان وەرنەگرتووە.

 

کارمەندانی تەندروستی ئەو دوو شوێنە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لە مانگرتن بەردەوام دەبن و دەوام ناکەن، لە حاڵەتێکدا نەبێت کە نەخۆشیەک دۆخی تەندروستی مەترسیدار بێت وەک پرسێکی مرۆیی چارەسەر دەکەن.

 

کارمەندانی تەندروستی جەلەولاش کە سەر بەهەرێمی کوردستان، هاوشێوەی کارمەندانی پێنجوێن دەستیان بە مانگرتن کردووە.

 

سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێم ماوەی زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.

 



PM:12:25:26/04/2020