" چوار کارمەندی قونسڵخانەی ئێران لەهەرێم کەرەنتینە کران"



بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چۆمان رایگەیاند " چوار كارمه‌ندی کونسوڵخانەی ئێران کەرەنتینە کران".


لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەمیانەی رێکارە تەندروستیەکان کە لەهەرێم پەیڕەو دەکرێت، چوار کارمەندی قونسڵخانەی هەولێر لە چۆمان کەرەنتینە کراون.


لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چۆمان، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، نموونەیان لە چوار كارمه‌ندی کونسوڵخانەی ئێران لەگەڵ گەیشتنیان بە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران وەرگرتووە و رەوانەی تاقیکەی پشکنینیان لە سۆران کردووە.


ئەو دەزگا تەندروستیەی هەرێم ئاشکرا دەکات ئەو چوار كارمه‌ندانه‌ بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین دەکرێن.
 


PM:12:51:26/04/2020