به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م تووشبوانی كۆرۆنا له سنووری پارێزگاكه‌یان چاكبوونه‌ته‌وه و داوایه‌كیش له هاوڵاتیان ده‌كات.
مستەفا ئازاد، بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە راگەیاند" لە پارێزگای هەڵەبجە ٢٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبوو سەرجەمیان چاکبوونەتەوە و ئەمڕۆش ئەو دوو تووشبووەی کە مابوون نێردرانەوە ماڵەوە".
بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە بەهاوڵاتییانی رادەگەیەنین هێشتا دەبێت خۆمان بپارێزین، چونکە هێشتا مەترسییەکان لە ئارادان، لەبەرئەوەی ئەگەر هەیە لەکاتی ئەنجامدانی ئەو پشکنینانەی کە لە ناحیە و گوندەکانی سەر سنووری ناوچەکە ئەنجام دەدرێت بۆ هاوڵاتییان ئەنجامی ئەرێنی تێدابێت.
ده‌شڵێت" وەك قۆناغێكی نوێ داوا لە هاوڵاتیان دەكەین تەنها پابەندی رێنماییە تەندرووستیەكان بن، وەك سومبولی خۆپارێزی بە درێژی شه‌ش مه‌تر بەپانی سێ مه‌تر بینای بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە ماسكی پۆشی".