رۆژنامەنووس هێمن مامەند ئازاد کرا

کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند ئازادکرا.

 

پارێزەری خۆبەخش، بەشدار حەسەن ڕایگەیاند" دوای تەواوکردنی رێکارەکان دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بە کەفالەتی شەش ملیۆن دینار ناوبراوى ئازاد کرد".

 

لە ٢٤ى ئازارى ڕابردوو ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیرکرا و دواى ١٢ ڕۆژ مانەوەى لە زیندان لە ڕۆژى پێنجى نیسان ئازادکرا، بەڵام لە ڕۆژى شەشى هەمان مانگ جارێکى تر دەستگیرکرایەوە و ئەمڕۆش دواى هەوڵێکى زۆر توانرا ناوبراو ئازاد بکرێت



PM:03:31:26/04/2020