وەزیری دارایی هەرێم: بۆ موچەى ئەم مانگە چاوەڕێى وەڵامى بەغداین

وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند" یاداشتێکمان داوەتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی بڕیاری خەرجکردنی موچەی ئەم مانگەی هەرێم بدات".

 

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە هەوڵەكانمان  بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم  بەردەوامین و چاوەڕوانی وەڵامی بەغداین".

ئاماژەى بەوەشکرد" لە سەردانەکەیان بۆ بەغدا تەنها  لەسەر بودجە گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا نەکردووە، بەڵکو لە سەر پرسی موچە مەبدەئین لەسەر ئەوە رێكەوتن پەرە بە كەرتی گازی هەرێم بدەن و پێكەوە كارەبای زیاتریش بەرهەم بهێنن".

 

هاوکات د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم ڕایگەیاند" لەسەردانەکەدا بە بەرپرسانی بەغدامان ڕاگەیاندوە ئامادەین سەرجەم نەوتی هەرێم ڕادەست بکەین بەو مەرجەی بەغداش سەرجەم شایستەدارییەکانی هەرێم بنێریت".

 

وتیشی" هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی ١٢ی ٢٠١٩ه‌وه‌ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ نه‌وت به‌ ته‌واوه‌تی بداته‌ به‌غدا نه‌ك ٢٥٠ هه‌زار، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پابه‌ند بێت به‌ پێدانی هه‌موو شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وتیش".



PM:04:07:26/04/2020