مەلا بەختیار باسی نادادپەروەری و ڕاماڵینی گەندەڵی دەکات

 

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" باسی نادادپەروەری و ڕاماڵینی گەندەڵی دەکات و دەڵێتكاتێك نەزانێك قەڵەم هەڵدەگرێ‌ و تاوانبارێك چەک و خۆفرۆشێك دەسەڵات و لەشفرۆشێكیش لەسەر مینبەرە، نیشتمان دەگۆڕدرێ‌ بۆ دارستان بۆ ئادەمیزاد ناشێ".

 

مەلا بەختیار لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا دەشڵێت" مستەفا سباعی. ئەم كۆپلە شیعرەی لە ئەدیبێكی فەرەنسیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی‌و.كوردێكیش بۆ سەر زمانی كوردی، ئێمەش پێشكەشی خاوەن ویژدانەكانی دەكەین".

ڕاشیگەیاند" دڵنیاشین، ویژدان كانگای تەقینەوەیەكی تری نادادپەروەری‌و راماڵینی گەندەڵی لەمەودوایە. چونكە ویژدان هەتا سەر، سڕ ناكرێ‌!".



PM:04:39:26/04/2020