ڤیدیۆ.. بەرپرسێک لە سایلۆی هەولێر بەڕێوەبەری سایلۆکە تۆماتبار دەکات بەفرۆشتنی گەنم بۆ داعش

بەرپرسێک لە سایلۆی هەولێر کە ناوی ( ئالان ساحێبقەڕانە) دۆسیەی گەندەڵی مەترسیدار لەسەر سایلۆی هەولێر هەڵدەداتەوەو دەڵێت ' بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر گەنمی موسڵی بۆ داعش فرۆشتووە".


لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئالان ساحێبقەڕان، کە پێشتر یاریدەدەری بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بووە، هێرش دەکاتە سەر بەرنامەی لەگەڵ " رەنج " کە لەسەر ئاردو سایلۆکان سازکرابوو، لەپەنا رەخنەگرتن لەو بەرنامەیە، پەردە لەسەر بەرێوەبەری پێشووی سایلۆی هەولێر و چەند بەرپرسی تر هەڵدەداتەوەو، دەلێت " ناکرێت ئاردی بایەعی زەربی سفر بکەیت و ئەو بەرنامەیەی رەنج بۆ ئەوە سازکراوە بەقازنجی خەڵکانێک ئارد لەدەرەوەی هەرێم هاوردە بکرێت".

 
ئالان ساحێبقڕان کە خاوەنی رێکخراوی " دیاری"یە دەڵێت ' ئێمە لە ساڵی ٢٠١٩دا دۆسیەیەکی گەورەمان لەسەر گەندەڵیەکانی سایلۆی هەولێر رادەستی داواکاری گشتی کردووە".


لەسەر بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێریش دەڵێت " گەنمی سایلۆی موسڵی لەداعش وەرگرتووەو بە ناوی جوتیارانی کوردستانەوە بە بەغدای فرۆشتووە، دواتر بەغدا هەولێری ئاگادار کردەوە کە ١١٠ هەزار تەن گەنمەت لەکوێ هێنا( لای داعش )".

 
دانا ساحێبەقەڕان دەشڵیت " ئەو بەرپرسە دەستگیرکراو درایە دادگاو، دواتر لە زیدان دەرکراو دۆسیەکەی داخرا".

 
ناوبراو لەم دۆسیەیەدا پەنجەی تۆمەت بۆ نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووی هەولێریش رادەكێشێت کە لەپشتی ئەو بەرپرسەبووە.

 
دانا ساحێبقڕان دەشڵێت " کاتێک کە گەنم وەردەگیرا، بەس مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی ئەو دەمە مابوو تەلەفونم بۆ بکات کە بۆ ئەم جوتیار و ئەو جوتیار جۆری گەنمەکەیان لەکاتی وەرگرتندا بۆ بگۆڕم".

 
دەقی ڤیدیۆکە ببینە..

 


PM:09:08:26/04/2020