بەغدا بڕیاری دا مووچەی ئەم مانگەی هەرێم بنێرێت

بە هاتنە سەرخەتی باڵوێزخانەی ئەمەریکا و بەریتانیا لەبەغدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح، لە ئەنجامدا عادل عەبدولمەهدی بڕیار دەدات بڕە پارەی هەرێم بۆ ئەم مانگەش بنیرێت.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە، بەهەوڵ و فشاری ئەمەریکا و بەریتانیا عادل عەبدولمەهدی بڕیاری داوە کە پشکی تەنها ئەم مانگەی هەرێم کە ٤٥٣ ملیار دینارە رەوانە بکات.

 

لەبارەی کاتی ناردنی پارەکەوە لە رۆژانی ئاینەدەدا فەرمان دەدرێت لقی هەولێری بانکی ناوەندی بەغدا پارەکە خەرج بکات.

 

ماوەی ٤٧ رۆژی تەواوە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووەو هەر ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە پزیک و کارمەندانی تەندروستی ناوچەکانی سەوز شین مانگرتنیان لە ناوەندە تەندروستییەکان راگەیاند.



PM:03:21:27/04/2020