"سبەی بڕە پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم"

بریکاری  پێشووی وەزارەتی داراییی عێراق دەڵێت ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ یان سبەی بەغدا مووچە خەرج دەکرێت.


د. فازل نەبی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەڕووی یاساییەوە ھیچ بەھانەیەک بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نییە، بەڵام بەغدا بەگوێرەی یاسای ئیدارەی ماڵی، خالی پێنجەم، لە بڕگەی ٢٧، ڕایگرتووە، کە ئەویش باس لە ڕاگرتنی مووچەی ھەرێمی کوردستان ناکات. بەگوێرەی ماددەی ١٣ی یاسای ئیدارەی ماڵی، ھەرکاتێک بودجە پەسەند نەکرا، ئەوە یەک لەسەر دوازدەی ساڵی پێشتر خەرج دەکرێت."


بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییی عێراق ئاشکراشی دەکات "ژمارەیەک پەرلەمانتار سکاڵایان کردووە لەسەر ناردنی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان و لەسەر داوای ئەوان ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی بۆ ڕاگرتنی مووچە کردووە."


د. فازل نەبی جەختی کردەوە: "لە دوێنێوە ھەوڵێکی زۆر ھەیە بۆ خەرجکردنی ئەو ٤٥٣ ملیار دینارەی بەشی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ، یان سبەی مووچە لە بەغداوە خەرج بکرێت، ھەتا وەزارەتی دارایی خۆی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی پارەکە خەرج بکرێت."


نەبی ئەوەیشی ئاشکرا کرد: "سەرکردایەتیی سیاسیی کورد ھەموویان لە سەرخەتن بۆ خەرجکردنی مووچە، ھەتا ھەندێ نوێنەرایەتیی بیانیش ھاتوونەتە سەر خەت بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکرێت."
 


PM:06:28:27/04/2020