رۆژنامەنووس هێمن مامەند ئازاد کرا

تیمی پارێزەرانی هێمن مامەند رایانگەیاند" کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووس هێمن مامەند ئازاد کرا.


تیمی پارێزەرانی هێمن مامەند لەگەڵ سوپاسیان بۆ چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان وە هەموو خەمخۆرانی ڕۆژنامەنووس( هێمن مامەند) و هەموو کەسێکی ئازادیخواز وە هەرکەسێک و لایەنێک ئەگەر بە یەک ووشەش پاڵپشتی کاک هێمنیان کردوە دەستخۆشی و پێزانینمان هەیە.


هەروەها جارێکی تر دووپاتی دەکەنەوە کە هێمن لەسەر داوای موچە و مافە زەوتکراوەکانی خەڵک دەستگیر کراوە .

 
تیمی پارێزەرانی هئێمن مامەند دەشڵێن" وەکو تیمی پارێزەرانی خۆبەخش بەرپرس نین لە هەر لێدوانێک لەدەروەی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ هەر راگەیاندێک درابێت دووپاتی دەکەینەوە لە رووی یاساییەوە جگە لە تیمی پارێزەران هیچ کەسێک نوێنەرایەتی بریکاردارمان رۆژنامەنوس هێمن مامەند ناکات".

 
دوێنێ شەو پێش ئازادکردنی جارێکی تر هێمن مامەندی رۆژنامەنووس لەسەر داوایەکی سەرۆکی حکومەت دەستگیرکرایەوە.

 


AM:02:26:28/04/2020